لە بواری زانستی سامانی ئاژەڵیدا دەخوازرێت بەرهەمەکان زیاتر بکرێن جگە لەمەش کوالێتیان بگۆڕدرێت بۆ جۆرێکی باشتر کە سودی زیاتری هەبێت بۆ تەندروستی مرۆڤ. بۆیە ئەم بەشەی کۆلێژمان کار دەکات لەسەر ئامادەکردنی کادیری سەردەمیانە بۆ هەردوو مەبەستی سەرەوە ئەمەش لە ڕێگەی کارلێکی خوێندکاران لەگەڵ توێژینەوە زانستیەکان بۆ مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری زانستیانە لە بواری ئاژەڵیدا بەشێوەیەک کە لە دەرەنجامدا سود بگەیەنین بە خاوەن پڕۆژەکان و بەکارهێنەران و دەوڵەت لە ڕێگەی کارکردن لەسەر جیناتی گیانەوەران و تەکنەلۆژیای بەڕێوەبردن و دابینکردنی کەشێکی گونجاوتر بۆیان.