دیدی بەش

کشتوکاڵ ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی کۆمەڵگە بۆیە ئەم کەرتە زۆر گرنگە بۆ ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ. کشتوکاڵ سەرچاوەی سەرەکیە بۆ دابینکردنی پێداویستی خۆراکی نەک تەنها بۆ مرۆڤ بەڵکو بۆ گیانەوەرانی تریش. هەروەها کۆڵەکەیەکی گرنگە لە بواری پیشەسازیدا کە ئەم پیشەسازیە دەتوانێت هەلی کار بەشێوەیەکی فراوان دابین بکات.