ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ ڕاستەوخۆ پەیوەندی هەیە لەگەڵ بەرهەمە ئاژەڵیەکان بە تایبەت گیانەوەری( مانگا و مەڕ و بزن و پەلەوەر و ماسی) بۆیە پێشخستنی ئەم بەرهەمانە لە هەردوو ئاستی چەندیەتی و چۆنیەتی ئەرکی دامەزراوە زانستیەکانە ئەمەش دەبێتە هۆی سود بەخشین بە کۆمەڵگە بەتایبەت لە ڕووی دارایی و تەندروستیەوە بۆیە کەرتی ئاژەڵداری پێشکەوتوو ئابووری وڵات بەهێز دەکات و دەبێتە هۆکاری دابینکردنی هەلی کار بەشێوەیەکی زۆر فراوان.