پەیامی بەش

ئەم بەشە کار دەکات لەسەر باشتر کردنی شێوازی بەرهەمهێنانی میوە و سەوزە بۆ مەبەستی سوود وەرگرتنی زیاتر لە بەرهەمەکان لەلایەن جوتیار و بەکارهێنەرەوە لە ڕێگەی پێگەیاندنی کادیری پێگەیەندراو  بە زانستی سەردەمیانە.

ئەم بەشە دەخوازێت باشترکردنی بەرهەمهێنان لە ڕووی چۆنیەتی و چەندیەتی بە ئامانج بگرێت لە ڕێگەی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لە بوارەکانی جینات و شێوازی بەڕێوەبردنی کێڵگەکانی باخداری و هەڵسەنگاندنی وردتر بۆ ژینگەی ڕووەکەکان.