• به شي باخداري

    به شي باخداري

  • بەرواری ١ ـ ٩ ـ ٢٠٢١، ئەنجومەنی بەشی سامانی ئاژەڵی کۆلێژمان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە ساڵی ئەکادیمی تازەدا ئەنجام دا.

    بەرواری ١ ـ ٩ ـ ٢٠٢١، ئەنجومەنی بەشی سامانی ئاژەڵی کۆلێژمان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە ساڵی ئەکادیمی تازەدا ئەنجام دا.

  • کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێرکشۆپێکی هاوبەشیان ئەنجامدا. هەڵکەوتی ٢٤/٢/٢٠٢٢، بەشی سامانی ئاژەڵی لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکانی زانکۆمان، وێرکشۆپێکی هاوبەشیان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم، لەژێر ناونیشانی

    کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێرکشۆپێکی هاوبەشیان ئەنجامدا. هەڵکەوتی ٢٤/٢/٢٠٢٢، بەشی سامانی ئاژەڵی لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکانی زانکۆمان، وێرکشۆپێکی هاوبەشیان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم، لەژێر ناونیشانی "سیستەمەکانی چاودێریکردنی نەخۆشی لە تەندروستی ئاژەڵدا" ئەنجامدا. کارنامەی وێرکشۆپەکە پێکهاتبوو لە دوو پانێڵ، پانێڵی یەکەمی وێرکشۆپەکە لەلایەن (م. کمال احمد خدر)، مامۆستا لە بەشی سامانی ئاژەڵی، بەڕێوەبرا، کە پێکهاتبوو لە دوو سیمینار. سیمیناری یەکەم لەلایەن (م. عمر ناصر ملا)، مامۆستا لە وەزارەتی پەروەردە، لەژێر ناونیشانی "کاریگەری پیسبوونی ژینگە و گۆڕانی کەش و هەوا لەسەر سامانی ئاژەڵی" پێشکەشکرا. تێیدا باسی گرفتە ژینگەییەکان بەگشتی و کاریگەرییان لەسەر ئاژەڵ و بەرهەمە ئاژەڵییەکان کرا. سیمیناری دووەم لەلایەن (د. کارزان عمر محمد)، لە بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی/ بەشی پلاندانان، لەژێر ناونیشانی "نەخۆشیە درمەکانی ئاژەڵ و نەخۆشیە سەرچاوە ئاژەڵییەکان" پێشکەش کرا. تێیدا زانیاری لەسەر نەخۆشییە گوازراوەکان و نەخۆشیە هاوبەشەکانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ خرایەڕوو. پانێڵی دووەمی وێرکشۆپەکە لەلایەن (م.ی. نیهایت ابراهیم محمد)، سەرۆکی بەشی سامانی ئاژەڵی زانکۆمان، بەڕێوەبرا. تێیدا سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "سیستەمەکانی چاودێریکردنی نەخۆشیەکانی ئاژەڵ لە وڵاتە پێشکەوتوو و تازە پێشکەوتووەکاندا"، لەلایەن (د. نازم حمزە ڕەسوڵ)، بەڕێوەبەری کوالیتی کۆنتڕۆڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوەوە، پێشکەشکرا. پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵی عێڕاقی فیدڕاڵ، لەژێر چاودێری ڕێکخراوی (Livestock International) و بە سپۆنسەری وەزارەتی بەرگری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شیکرایەوە. ئامانج لە پڕۆژە هاوبەشەکە دامەزراندنی سیستەمی چاودێریکردنی نەخۆشیەکانی ئاژەڵە لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان. شایەنی ئاماژەپێدانە، وێڕای ئامادەبوونی ستافی وانەبێژی کۆلێژەکە و میوانانی ناوەوەی زانکۆ و خوێندکارانی بەشی سامانی ئاژەڵی، ژمارەیەکیش لە خاوەن پڕۆژە و ئاژەڵدارانی دەڤەری پشدەر ئامادەی وێرکشۆپەکە بوون.

نامەی بەخێرهێنانی ڕاگری کۆلیژ:

من (د. زانا عزیز عبدالکریم) لێرە لە زانکۆی ڕاپەرین کۆلێژی زانستە ئەندازیاریی کشتوکاڵیەکان لە ئێستادا وەک ڕاگر ڕۆڵ دەبینم وە ئەرکی سەرەکی کۆلیژمان بریتیە لە گەشەپێدانی بیرکردنەوەی فراوان و قولی خوێندکاران لە ڕێگەی فێرکردنی ژیرییە زانستیەکانی تایبەت بە باشترکردنی چەندیەتی و چۆنیەتی بەرهەمە کشتوکاڵی و ئاژەڵیەکان کە سەرچاوەی خۆراکن بۆ مرۆڤ، فێربوونی ئەم زانستانەش ئاسۆیەکی ڕوون دەبەخشێتە داهاتووی خوێندکارانمان بۆ دۆزینەوەی هەلی کار لە دوای تەواوکردنی بەشە زانستیەکانی کۆلێژەکەمان لە ڕێگەی بنیاتنانی پڕۆژەی گەورە و بچووک لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا. لە جیهانی پێشکەوتوودا کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لە ئاستی یەکەم دایە لە ڕووی گرنگی پێدان لە لایەن کاربەدەستان، وە لە زۆرێک لەم وڵاتانە ئاسایشی خۆراک بەستراوە بە ئاسایشی نەتەوەییەوە. خۆشبەختانە، ئێستا پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ لە پێشینەی بەرنامەی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە دەبێتە دەرفەتێک بۆ دۆزینەوەی کار بۆ دەرچووانی کۆلێژی زانستەئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان.

 

مێژووی کۆلێژ :

کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان لە زانکۆی ڕاپەڕین بە کردنەوەی بەشی سامانی ئاژەڵی دەستی پێکردووە بە فەرمانی زانکۆی ژمارە (٢٧٣) لە بەرواری (٢-٦-٢٠١٥) ، تا ئێستا سێ قۆناغی دەرچووی هەیە. دواتر بەشی باخداری کراوەتەوە بە فەرمانی زانکۆی ژمارە (٣٧٨) لە بەروای (٢٥-٩-٢٠١٦) ، وە تا ئێستا دوو قۆناغی دەرچووی هەیە. هەردوو بەشی ناوبراو بۆ ماوەی چەند ساڵێک ڕاستەوخۆ سەر بە سەرۆکایەتی زانکۆ بوون لە ڕووی کارگێڕیەوە دواتر لە بەرواری (٩-٧-٢٠١٩) بە فەرمانی وەزاری ژمارە (١٢٠٥) فەرمانی کردنەوەی کۆلێژی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکان دەرچووە کە دەکەوێتە کە مپەسی قەڵادزێی زانکۆی ڕاپەڕین لە قەزای پشدەر کە ناوچەیەکی کشتوکاڵیە وە لە ڕووی جوگرافیەوە هەڵکەوتەیەکی دڵگیری هەیە. یەکەم ڕاگری ئەم کۆلێژە بە فرمانی وەزاری ژمارە (١١٩٩) لە مانگی تەموزی ساڵی (٢٠١٩) دیاریکرا.

دیدی کۆلێژ:

بۆ مەبەستی بەدیهێنانی کەرتێکی پێشکەوتووی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری لە هەرێمی کوردستان وە بەتایبەت لە دەڤەری ڕاپەڕین سەرجەم بەشە زانستیەکانی ئەم کۆلێژە پەیوەستن بە پلانی زانستی سەردەمیانە بە ئامانجی باشترکردنی چەندیەتی و چۆنیەتی بەرهەمە ڕووەکیەکان و ئاژەڵیەکان.

پەیامی کۆلێژ:

پەروەردەکردنی کادیری خاوەن مەهارەی خوازراوی بازاڕی کار و هەڵگری ئەتەکیەت و ئیتکی بەرهەمهێنانی سامانە ئاژەڵی و ڕووەکیەکان ئامانجی ئەم کۆلێژەیە، کادیرێک چوست لە لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی چارەسەری زانستیانەی گرفتەکانی بەردەم بەرهەمهێنانی زیاتر و کوالیتی باشتر بێت. دەخوازین دەرچووانمان هەڵگری تایبەتمەندی پێویست بن بۆ پێدانی زانیاری زانستی بە جوتار و خاوەن پڕۆژەکانی بەرهەمهێنان بە گشتی، وە بەستەری پەیوەندی نێوان کێڵگەکانی سامانە خۆراکیەکان و ناوەندەکانی توێژینەوە بن بە ئامانجی گەشەکردنی زانستی سامانی ئاژەڵ و زانستە باخدارییەکان.  

ئەنجومەنی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان: 

زنجیرە

ناوی سیانی

پۆستی کارگێڕی

١

د. زانا عزیز عبدالکریم

ڕاگر

٢

م. بێریڤان عبدالخالق غریب

سەرۆکی بەشی باخداری

٣

م. ی. نیهایت ابراهیم محمد

سەرۆکی بەشی سامانی ئاژەڵی